Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:01

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: دووباره‌ دانه‌خستنه‌وه‌ی قوتابخانه‌کان بریتییه‌ له‌جێ به‌جێ کردنی رێنماییه‌کان

کوردستان TV
100%


 ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ڕووماڵی كاتژمێر 12 ى كوردستان تیڤی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئێستای پرۆسه‌ی خوێندن له‌قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌می په‌تای كۆڕۆنادا رایگه‌یاند: له‌ئێستادا 3 قوتابخانه‌ و چه‌ندین پۆل له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ره‌نتین كراون به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌ك قوتابییه‌وه‌ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا .
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند زیاتر له‌ 1 ملیۆن و 800 هه‌زار قوتابیمان له‌م وه‌رزه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵدا  به‌شدارن .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ،ته‌نیا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌سه‌ڵانی راگه‌یاندنی  رێنماییه‌كان و ئاماری هه‌یه‌.
راشیگه‌یاند: بۆ كردنه‌وه‌ی باخچه‌ی ساوایانیش ئه‌وا ده‌بێت ، لێژنه‌ی باڵای رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریار بدات .
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌شڵێت: دووباره‌ دانه‌خستنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، بریتیه‌ له‌جێ به‌جێ كردنی رێنماییه‌كان.
 وتیشی: پێویسته‌ پرۆسه‌ی خوێندن به‌خۆپارێزییه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت ، جه‌خت له‌جێ به‌جێ كردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: پێویسته‌ فه‌رمانبه‌ران، له‌ناوه‌نده‌كان پێگیری بكه‌ن به‌جێ به‌جێ كردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان .
ویشی: پێویسته‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش پابه‌ندی رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان بین.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.