Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:50

سیاسەتمەدارێک: شتێک نییه‌ به‌ناو‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق

کوردستان TV
100%

سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەوی سەر ناوچەی سەوزی بەغدا نووسیووتی: بەردەوامی ئەم هێرشانە دەیسەلمێنن كه‌ لە عێراقدا شتێك نییە بە ناوی دەوڵەت.

مەسعود حەیدەر لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردەوە كە حكوومەتی عێراق بە هەموو دەزگا ئاسایشی و بەرگرییەكانیەوە، بە هەموو حزب و سەركردەكانیەوە ناتوانێ بەر بەو هێرشە مووشەكییانە بگرێت كە لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەكانەوە دەكرێنە سەر ناوچەی سەوز.

هەروەها مەسعود حەیدەر نووسیویەتی ئەم هێرشە مووشەكییانە نەبوونی دەوڵەتی لە عێراقدا بە شێوەیەكی ڕەها سەلماندووە.

مەسعود حەیدەر لە كۆتایی تویتەكەشیدا پرسیویەتی دەبێ چ هێزێك لە پشت ئەم هێرشە مووشەكیانەوە بێت كە لە هەموو دەسەڵاتەكان و حزبەكانی ناو عێراق و خودی دەوڵەتی عێراقیش بەهێزترە.

ئه‌مشه‌و شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ سێ مووشەك لەناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنە خوارەوە و مووشه‌ك به‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌، باڵیۆزخانەی ئەمریكاش لە بەغدا زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.

باسنیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.