Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:00

سوپاسنامه‌یه‌ک له‌ بنه‌ماڵه‌ی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیسه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

بنەماڵەی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس سوپاس و پێزانینیان ئاراستەی گشت ئه‌و به‌رێزانه‌ كرد کە بەشداری پرسەی خوالێخۆشبێت ( دكتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس)یان کرد، یان له‌ كاتی ناشتنی ته‌رمی كۆچكردوو و له‌ كاتی پرسه‌ دڵنه‌وایان داونه‌ته‌وه‌.

بە ناوی هەردوو بنەماڵەی شاوەیس و شێخ سەلامی عازەبانی و براو  و خێزان و خانەوادەی خوا ڵێخۆشبوو دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیسەوە ، سوپاسی بێ پایانی برای گەورە و سەرۆکمان جەنابی کاک مەسعود بارزانی دەکەین، کە هەڵوێستی لە مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی خوالێخۆشبوو نموونەی بەرزترین و بێگەردترین وێنەی وەفا و خۆشەویستی و ڕێزگرتن بوو لە (63) ساڵ هاوڕێتی و کوردایەتی و پێشمەرگایەتی کە بە یەکەوە لە گۆڕەپانەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەل و وڵات، بە بێ دابڕان بردیانە سەر.

زۆر سوپاسی بەڕێزان سەرۆکی هەریمی کوردستان کاک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاک مەسرور بارزانی دەکەین.

سوپاسی سەرۆکایەتی و گشت ئەندامانی بەڕێزی پارلەمانی کوردستان دەکەین ،
سوپاسی  یەک بە یەکی هەڤاڵان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتییەکان و لق و ناوچە و ڕێکخراوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.

زۆر سوپاسی  بەڕێز سەرۆکی کۆماری ئێراقی فیدراڵی کاک بەرهەم سالح و سەرۆک وەزیرانی ئێراق بەڕێز مسته‌فا کازمی  و سەرۆکی پارلەمانی ئێراق و کەسایەتی و ئەو سەرۆک هۆزە عارەبانە دەکەین کە هاوبەشی خەممان بوون.

زۆر سوپاسی هەموو ئەو باڵوێز و کونسوڵ بەرێزانە دەکەین لە بەغدا  و لە هەولێر کە بە ڕوحی دۆستایەتییەکی قوڵەوە هاوبەشی خەم و پەژارەمان بوون.
 
بەستایش و ڕێزێکی زۆرەوە سوپاسی پیاوانی ئایینیی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان و لە ئێراقدا دەکەین کە بەشداریی پرسەکەیان کردین.

سوپاسی بەڕێز کاردیناڵ ( لویس رۆفایٔیل ساکۆ ) بەتریارکی کلدان دەکەین له‌گەڵ هەموو ئەو برا کریستیانانەی هاوبەشیی ئەم خەمە گەورەیەمان بوون.

سوپاسی سەرکردایەتیی گشت حزب و ڕێکخراوە کوردستانییە تێکۆشەرەکان دەکەین چی ئەوانەی ناوخۆی کوردستان و چی ئەوانەی  ڕۆژهەڵات  و ڕۆژ ئاوا و باکوور .

لە کانگای دڵمانەوە سوپاسی خەڵکی جوامێر و سەربڵندی کوردستان دەکەین لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و کەرکووک و هەڵەبجە.

سوپاس و پێزانینی بێ سنوورمان  هەیە بۆ هەموو هەڤاڵان و هاوڕێیان و خزمان و دۆستان و گشت ئەو خوشک و برا  ئازیز و بەڕێزانە، کە بە تەشریف هاتنیان یان بە پەیوەندیی ته‌له‌فۆنی و نامە بەشداری پرسەکەیان کرد و هاوخەممان بوون .

لە یەزدان داواکارین کە پاداشتی هەموو لایەک لەسەر خێر بداتەوە و لە گشت سەغڵەتی و بەڵایەک بیانپارێزێت .

بنەماڵەی شاوەیس  و شێخ سەلامی عازەبانی و برا و خانەوادەو خێزان و منداڵانی کاکە ڕۆژ نوری شاوەیس

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.