Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:08

جوتیار عادل: پرۆسه‌ی خوێندن وه‌ک خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
#7
100%

 

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا كۆبووه‌وه‌، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی تەندروستی هاووڵاتیان چه‌ند بریارێكی نوێی بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد.

دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا جوتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بەهۆی كۆرۆنای گۆڕاو پرۆسه‌ی خوێندن لەهەموو له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆ و پەیمانگە وه‌ك خۆی بەردەوام دەبێت.

وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: پێویسته‌ قوتابیان و هاووڵاتیان به‌ به‌ستنی ماسك پابه‌ند بكرێن.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا جوتیار عادل رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م بۆنه‌كانی مانگی (ئاداری ئه‌مساڵ به‌رز راده‌گیرێن، به‌ڵام رێگه‌ به‌گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری نادرێت و رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێت، هەروەها داوا لەهەموو لایەك دەكەین لەمانگی داهاتوودا هیچ بۆنەیەك نەكەن و كەرەنتینەش راناگەیەنرێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا تیشكی خسته‌ سه‌ر رۆڵی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ هۆشیاری هاووڵاتیان و و گوتی، پێویسته‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن رۆڵێكی باشتر بگێڕن له‌ هۆشیار كردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی.

گوتیشی: هاتووچۆ لەگەڵ شارەکانی دیکەی عێراق تووند دەکرێتەوە و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بەرپرسن لە هاتنی گەشتیاران و سنووردارکردنیان، تەنها هاتنی شاندە فەرمییەکان بۆ هەرێمی کوردستان رێگەی پێ دەدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ش، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.

له‌باره‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی جوتیار عادل رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ یان سبه‌ی شاندی دانوستانكار ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ به‌غداو ده‌ست به‌ گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.