وەزیری پێشمەرگە و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم کۆبوونەوە
وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی باڵای هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه لۆجیستی و سه‌ربازییه‌كان له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆریستان و جموجۆڵه‌كانیان، هاوكات به‌بایه‌خه‌وه گفتوگۆكرا له گرنگی رێككه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ئەمڕۆ 21/2/2021 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە جەنەڕاڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و جەنەراڵ پرینسیپێ، جێگر و نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و وەفدێکی سەربازی.
لە کۆبوونەوەکەدا ، کە فه‌ریق جمال محمد، سەرۆکی ئەرکان و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت ئامادەیبوون.
تیایدا هه‌ردوولا دواین پێشهاتە سەربازییەکان و مەترسی سەرهەڵدانەوەو جمۆجۆڵه نائاساییه‌كانی تیرۆرستانی داعش به‌دیاریكراوی لە ناوچە كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێم ده‌خوازێت هه‌مووان پێكه‌وه رووبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كان ببینه‌وه، وتیشی: هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە لە دروستکردنی چه‌ند ناوەندێکی هاماهەنگی سەربازی لە گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بەرگری عێراق تا به‌یه‌كه‌وه رێگری لە هەموو جۆرە کرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و ئاژاوەگێری بگیرێت، کە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە دەشێوێنێت. هاوكات ئاشكراشی كرد، جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه، كه له‌میانی دانوستانه‌كاندا وێڕای لێتێگه‌یشتنی باش كه‌چی له‌مدوایه‌دا جۆرێك له‌كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه هه‌یه له‌لایه‌نی عیراقی و به‌روونی هه‌ست به‌و سستیه و راگرتنی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، پڕۆسەی رێفۆرمی سه‌ربازی و خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پرسی بنکە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆی لە بارەوە کرا.
وەزیری پێشمـەرگە، بە گرنگیەوە باسی لە پڕۆسەی چاکسازی کرد لە وەزارەتی پێشمەرگه كرد و رۆڵی راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌هاوكاری و هه‌مه‌هانگی رێفۆرمی سه‌ربازی به‌رزنرخاند.
جەنەڕاڵ کۆپسی، ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد لە پڕۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان و بەردەوام بوونیان لە هەنگاونان بەرەو چاکسازی زیاتر ، هاوكات له‌سه‌ر پرسی سەرهەڵدانەوە و مه‌ترسیه‌كانی تیرۆرستانی داعش ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ رووبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکەدا بۆ ئەم مەبەستەش هەموو پشتیوانیەکی لۆجیستی و سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکان دەکەین و دەمانەوێت تیرۆر و تیرۆرستان بنبڕ بکەین و ئەمەش بە هەوڵی هەموان دەبێت.
كۆبوونه‌وه، دووپاتیكرده‌وه له به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان و جێبه‌جێكردنی خێراتری بڕگه و به‌رنامه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.