د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیان کە ژمارە و رێژەی تووشبوون بە کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوە دایە .
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: حالەتەکانی گومانلێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە، کە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.
راشیدهگهێنێت: رۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.
وهزیری تهندروستى ههرێمی كوردستان دهشڵێت: تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن، بەستنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترین رێکاری خۆپارێزیە.
دهقی هۆشدارییهكهی وهزیری تهندروستى:
هاوڵاتیانی بەڕێز ...
ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوە دایە، حالەتەکانی گومانلێکراو بە تووشبوون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە کە بوونی هەیە و ڕۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.
تکایە ئاگاداری خۆتان و منداڵەکانتان بن،
لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر تا ئێستاش گرنگترن ڕێکاری خۆپارێزیە.
هەموومان پێکەوه دەتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین.
پابەندبوونی هاوڵاتیان ڕێکاری سەرەکی کەمکردنەوەی ترسناکیە.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
21 شوبات 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.