Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:29

ته‌ندروستی نه‌جه‌ف : ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندنه‌بن ره‌وشه‌که‌ له‌ کۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف راده‌گه‌ێنێت، ئه‌گه‌ر ھاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندنه‌بن به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزییه‌وه‌، ئه‌وا ره‌وشی ته‌ندروستی له‌ پارێزگاكه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.

ره‌زوان كه‌نه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف باشووری عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ تاقیگه‌كانی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف، دوو ھه‌زار و 327پشكنینیان به‌ ئامێری (PCR) تایبه‌ت به‌ حاڵه‌ته‌كانی گوماناوی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو ئه‌نجامداوه‌.

گوتیشی: "كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف، گه‌یشتووه‌ته‌ 28 ھه‌زار و 783حاڵه‌ت و حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌یش، گه‌یشتووه‌ته‌ 23ھه‌زار و 917حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش، گه‌یشتووه‌ته‌ 337 حاڵه‌ت.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی نه‌جه‌ف، باسی له‌وه‌شكرد كه‌ تا ئێستا چوار ھه‌زار و 529 تووشبووی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی نه‌جه‌ف له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و ئاشكراشیكرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ له‌ نه‌جه‌ف تا ئێستا، دوو ھه‌زار و 672 كارمه‌ندی ته‌ندروستی تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

ره‌زوان كه‌نه‌دی ھۆشداریدا له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ھاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندنه‌بن به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو، ئه‌وا ره‌وشی ته‌ندروستی له‌ پارێزگاكه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.

ئه‌و داوای له‌ ھاووڵاتییان كرد كه‌ ھاوكاربن و زیاتر پابه‌ندبن به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی تا بتواندرێت بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌، كۆنتڕۆڵ بكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.