Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:45

له‌رۆژانی داھاتوودا پشکی ھه‌رێمی کوردستان له‌پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه‌ ؟

کوردستان TV
100%

شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه‌ دانوستانه‌كانی نێوان شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پشكی ھه‌رێم له‌ پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021دا، به‌رده‌وامه‌.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ شێروان میرزا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌ دوایین پێشھاته‌كانی سه‌باره‌ت به‌ دانوستانه‌كانی شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كردووه‌ و گوتوویه‌تی:دوایین سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ئه‌رێنیی بووه‌، به‌و پێیه‌ی نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی ھه‌رێم له‌ پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021، ھاتووه‌ته‌ ئاواره‌وه‌.

شێروان میرزا گوتیشی: "ئاڵوگۆڕی پێشنیازه‌كان له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و شاندی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ھه‌مووان بگه‌ن به‌ رێككه‌وتنێكی ھاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكی ھه‌رێم له‌ پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021دا".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌وباوه‌ڕدان له‌ رۆژانی داھاتوودا، پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی 2021، یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.