Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:58

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون دەکات

عەممار حەکیم: پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان هەرێم و به‌غدا هاتووەتە ئاراوه‌ لە سەر بودجە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا. 
سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی وهاوپەیمانی عیراقیون ، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان ، بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور، بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی. گوتیشی ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئارا لە سەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هیوادارین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، دەنگی لە سەر بدرێت. 

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم ، هەمیشە لە گەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵی هەرێم و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان .

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.