Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:20

پۆلیسی هه‌ولێر: تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه‌ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا كه‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ خێزانه‌كه‌ی دروست ده‌كرد.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21 ى 2 ى 2021 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌بنكه‌ی پۆلیسی شاوێس له‌سنوری به‌شی پۆلیسی ده‌شتی هه‌ولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ب.ح.و) دەستگیر كرد، كە كێشەی كۆمەڵایەتی بۆ خانەوادەكەی دروست دەكرد و ببووە مایەی بێزاری بۆیان.

پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویشی كرده‌وه‌ته‌وه‌: كه‌تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست گیرا بەسەر كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان و كۆمەڵێك فیشەكی زیندوو و ماددە كحولییەكان، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (7)ی توندوتیژیی خێزانی و (14)ی هۆشبەرەكان، راگیرا.

11

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.