Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:32

کتێبی (تا پزیشک دەگات) بڵاوکرایه‌وه‌

لە نوسینی عەقید جەمیل ئەحمەد بابان
کوردستان TV
100%

كتێبی (تا پزیشك دەگات) لە نوسینی عەقید جەمیل ئەحمەد بابان كتێبێكی قەبارە مامناوەندی هەشتا لاپەرەییە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارتی پێشمەرگە- بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و هوشیاری نیشتیمانی.
 ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی باس فریاگوزاری سه‌ره‌تایی و ئەو رێنمایی و چارەسەرییانە دەكات كە لە كاتی برینداربوون یان به‌ركه‌وتن له‌ رووداوە سروشتی و نەخوازراوەكان پێویستە ئەنجام بدرێت، تا ئەو كاتەی پزیشكی پسپۆڕی ئامادە دەبێت و دەگاتە شوێنی رووداوەكه‌ یاخود به‌ركه‌وته‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ بنكه‌كانی ته‌ندروستی.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشەكی ئەو كتێبەی نوسیوە،  جگە لەوەی باس لەگرنگی دەركردنی كتێبێكی لەو جۆرە دەكات بۆ پێشمەرگە ، هاوكات پێیوایە هەنگاوە سەرەتاییەكانی فریاگوزاری و تیماركردنی بریندار و پاككردنەوەی برینی جەستە، هۆكارێكە دەبێتە هۆی رزگاربوونی ژیانی  پێشمەرگە لەمردن و شەهیدبوون، یان پاراستنی ئەندامێكی جەستە لە شكست و لەدەستدان. 
لەلایەن خۆیەوە نوسەری كتێبەكە ئاماژە بەوە دەكات خوێندنەوەی ئەم كتێبە وادەكات فێری بنەما سەرەتاییەكانی فریاكەوتن و چارەسەرییە سەرەتاییەكانی پزیشكی ببێت،  پێشیوایە زانیارییەكانی نێو ئەم كتێبیە رێنیشاندەرێكی زۆربەسوودە و دەبێتە فریادڕەس بۆ خۆتان و هاوسەنگەر و كه‌سانی به‌ركه‌وته‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.