Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:58

که‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: به‌فرو باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


کەشناسیی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ و سبه‌ی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا نمەباران لەزۆربەی ناوچەكانی هه‌رێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 10 پلە دەبێت، لە سلێمانی 9  پله‌ ، دهۆک 6  پله‌  ، کەرکوک 14 پلەی سیلیزی دەبێت.

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كاتـ: كه‌سبه‌ی  دووشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12  پلە دەبێت، لە سلێمانی 11 پلە، دهۆک 8  پله‌ ، کەرکوک 16 پله‌ی سیلیزی‌ دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.