Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:06

په‌رله‌مانتارێک: بوودجه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغه‌کانی کۆتایی و ته‌نها رێککه‌وتنی سیاسی ماوه‌ بۆ په‌سندکردنی

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ بوودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵ له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا په‌سند ده‌كرێت.

هیشام سوهێل،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراقی بۆ هه‌واڵ گوتی: بوودجه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی و ته‌نها رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ په‌سندكردنی ماوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی:بۆچوونه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌و پشكی هه‌رێمی كوردستان و دۆسییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌ ،لێك نزیكن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیشكردۆته‌وه،‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا بوودجه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ یان له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌خرێته‌ روو.

شایانی باسه‌ دوێنێ سادق مه‌دلول سوڵتانی،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی فیدراڵ و شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و پشكی له‌ بوودجه‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ نیمچه‌ رێككه‌وتنێك و له‌وانه‌یه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ بدرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.