Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:51

د . جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم پشتگیری تەواوی دەسەلاتی دادوەری دەکات و رێزی لێ دەگرێت

کوردستان TV
100%

د. جوتیار عـادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان  له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هەرێمی کـوردسـتان .. رووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکان رایگه‌یاند:

زیاتر لە 15 جار شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای كردووە و ئەوپەڕی نەرمی نواندووە لە دانوستانەكان بۆ گەیشتن بە رێكەوتن، بۆ زەمانەتی باری دارایی خەڵكی كوردستان هەنگاوی باش نراوە.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بابەتی دانوستانەكانی نێوان بەغداو هەولێر زیاد لە قەوارەی خۆی گەورە كراوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌  پێشتر هەرێم لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتووە كە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نه‌وت بدات بە سۆمۆ لەگەڵ 50%ی باجی سنوورییەكان و داهاتی ناوەخۆ. ئەوەش لە هەردوو لا زەمانەتی پێویستە و پێویستە متمانەی تەواو هەبێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن.

جوتیار عادل ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ ئەوان پرسیارو روونكردنەوەیان دەوێت و ئێمەش پرسیار و روونكردنەوەمان هەیە بۆ ئەوەی بگەین بە رێككەوتن.

هه‌روه‌ها گوتی:  پرسی بودجەو پشكی هەرێم، رەهەندێكی تەكنیكی و رەهەندێكی سیاسی هەیە.

راستە ئێمە مامەڵە لەگەڵ شیعە دەكەین بەڵام ئەوانیش لە هەندێ پرس رای جیاوازیان هەیە، بۆیە زەحمەتە لەگەڵ چەند لایەنێك بگەیتە رێككەوتن، بەڵام ئەو زەحمەتیەمان كێشاوە و بەردەوامیش دەبین لە دانوستانەكان و پشتیش بە دەستوور دەبەستین.

دكتۆر جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ هەندێ لایەنی سیاسی هەن هەوڵیانداوە رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بە لارێدا ببەن ئێمە هیچ بیانوێكمان بۆ ئەوان نەهێشتۆتەوە، ئامادەشین هەر شتێك لە سەر ئێمەیە جێبەجێی بكەین. حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم رێككەوتنی هەیە، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق دەگوزەرێت موزایەداتی سیاسییە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان پلانی هەیە بۆ ئەوەی زیاتر بتوانیین خزمەتی خەڵكی خۆمان بكەین، داهاتی ناوەخۆمان رێكخستۆتەوە نەك ئەوەی دەگوترێت كە باج زیاد كراوە تەنها كاری ئەو كابینەیە یاسا جێبەجێ بكات و هەموو بڕیارو رێنماییەكان رێك بخاتەوە. لەو كابینەیە بڕیارمان داوە 30 رۆژ جارێك مووچە دابەش بكرێت، لەو كابینەیە ئێمە ئاڵای شەفافیەتمان هەڵداوە. ئەوەشمان راگەیاندووە كە داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا رادەیەكی باش زیادی كردووە.

جوتیار عادل راشیگەیاند كە 25ی ئەو مانگەش مووچە دابەش دەكرێت . حكومەتی هەرێم لەو كابینەیە پشتگیری تەواوی دەسەلاتی دادوەری دەكات و رێزی لێ دەگرێت لە تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دەدرێت. رێز لە ئازادی و دیوكراسی دەگیرێت بەڵام پێویستە بەرپرسیاریەتی هەبێت، ئەوەش پێویستی بە رێكخستنەوەیەكی یاسایی هەیە نەك بە سیاسی كردنی تێروانینی ئێمە ئەوەیە كە یاسا جێبەجێ بكرێت.

جوتیار عادل رایگەیاند كە داعش لە هەندێ ناوچە سەریهەڵداوەتەوە، بەڵام ئەوەی لە سەر شانی ئێمەیە سەروماڵی هاووڵاتیان بپارێزین، هه‌روه‌ها هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگی هەیە لە رووی دبلۆماسیەت، كه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ بپارێزین .

 


دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.