Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 09:08

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران به‌ رووی گه‌شتیاریان داده‌خرێت

کوردستان TV
#7
100%


ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری گه‌شتیاران ده‌كاته‌وه‌ سبەی یەک شەممە ده‌روازه‌كه‌یان له‌ ڕووی گه‌شتیارییه‌وه‌ داده‌خرێت.
 
ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە  لایەن ئێرانی بە ڕێگای پەیوەندییەکانەوە، ئاگاداری ئێمەیان کردووە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێكکەوتی (21/2/2021) کاتژمێر (2)ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی (2) دوو هەفتە دادەخەن.

بە تەنیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ووڵاتی خۆیان لە ئێران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.