Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:30

کازمی داوای به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بنیاتنانه‌وه‌ی به‌غدا ده‌کات

کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ ھه‌ڵمه‌ته‌كانی پاككردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی به‌غدا، سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ شاره‌كه‌ ئه‌نجامدا و داوای كرد كه‌ كۆنگره‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ بنیاتنانه‌وه‌ی به‌غدای پایته‌خت ببه‌سترێت.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ شه‌قامه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامداوه‌، ئه‌وه‌یش مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌و ھه‌ڵمه‌تانه‌ی كه‌ ئه‌مینداری به‌غدا بۆ پاككردنه‌وه‌  چاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی شاره‌كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات.

سه‌ردانه‌ مه‌یدانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ شه‌قامه‌كانی به‌غدا ھاوكاته‌ له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ كه‌ به‌ھۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو گیرانه‌ته‌به‌ر.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ مسته‌فا كازمی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌دا بۆ به‌غدا، گۆڕه‌پانی خه‌لانی، شه‌قامه‌كانی ره‌شید، خولفا و بازاڕه‌كانی عه‌ره‌بی و شۆریجه‌ی به‌سه‌ركردووه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و ھه‌ڵمه‌ته‌ بوو كه‌ ئه‌مینداری به‌غدا بۆ پاككردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامانه‌ ئه‌نجامی ده‌دات.

ئاماژه‌ به‌وه‌یشدراوه‌ كه‌ مسته‌فا كازمی داواشی له‌ ئه‌منیداری به‌غدا كردووه‌ له‌وه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی  سه‌باره‌ت به‌ بنیاتنانه‌وه‌ی شاری به‌غدای پایته‌خت بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.