Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:34

نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 150 دۆلار ؟

کوردستان TV
100%

پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا نرخی نه‌وت له‌نێوان 100 تا 150 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.

رۆژنامه‌ی ته‌لیگرافی بریتانی پێشبینی كردووه‌ كه‌ داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت بگاته‌ به‌رزترین ئاست و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بگاته‌ 150.

له‌ راپۆرتێكی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا، پێده‌چێت نه‌وت بگاته‌وه‌ سه‌ر لێواری سه‌رده‌می زێڕینی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوز و به‌ پشت به‌ستن به‌ ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز، دوو له‌ گه‌وره‌ترین بانكه‌كانی وۆڵ ستریت له‌ ئه‌مریكا، پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ ماوه‌ی داهاتوودا نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ جی پی مۆرگان چه‌یس و گۆڵدمان ساكس پێشبینی- یان كردووه‌ كه‌ به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تێكڕای ڕێژه‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزببێته‌وه‌.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ كریستیان مالك، سه‌رۆكی به‌شی نه‌وت گاز له‌كۆمپانیای جی پی مۆرگان چه‌یس له‌كۆنگره‌یه‌كدا كه‌ له‌هه‌فته‌ی رابردوو سازكرا، له‌ رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ گوتی: ده‌توانین ببینین كه‌ نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار،یان زیاتر.

هه‌روه‌ها جیفری كوری، شیكه‌ره‌وه‌ی شاره‌زا له‌ گۆڵدمان ساكس گوتی: له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌مساڵدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ 80 دۆلار، یان زیاتر.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز ئاماژه‌ی پێكردووه‌، تا دێت گه‌شبینانه‌تر ئه‌و پێشبینیانه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ نرخی نه‌وت بۆ 100 دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، كه‌ له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌، به‌و ئاسته‌ نه‌گه‌یشتووه‌.

شایانی باسه‌ له‌دوو رۆژی رابردوودا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ سه‌رووی 65 دۆلار و دواتریش بۆ 62 دۆلارو 72 سه‌نت دابه‌زی

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.