له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له ویلایه‌تی ئالاباما له باشووری رۆژھه‌ڵاتی ئه‌مریكا دوو فڕۆكه‌وان گیانیان له‌ده‌ست دا.
ھێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی مه‌شق و راھێنان كه له بنكه‌ی ھێزه ئاسمانییه‌كانی كۆڵۆمبوس له میسیپی به‌ڕێكه‌وتبوو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ناوچه‌ی مۆنتگۆمێری كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له ئاكامدا دوو فڕۆكه‌وانی ناو فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.