له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیۆن له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی زه‌حمه‌تی به‌ده‌ست هێناو جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی یانه‌كانی وه‌رگرته‌وه .
له‌م گه‌ره‌ی خوله‌كه‌دا یانه‌ی لیۆن له‌سه‌ر یاریگای فرانسیس جنیه بلی بووه میوانی یانه‌ی ستاد برێست ، له خوله‌كی نۆ لۆكاس باكیتای به‌رازیلی گۆلی یه‌كه‌می له‌سوودی میوانه‌كان تۆمار كرد ، ئینجا حوسام حه‌واری فه‌ره‌نسی گۆلی دووه‌می بۆ یانه‌ی لیۆن له خوله‌كی بیست‌و نۆ تۆمار كرد ، به‌ر له‌ته‌واو بوونی گێمی یه‌كه‌م به خوله‌كێك یاریزانی فه‌ره‌نسی مه‌مفیس دیبای گۆلی سێیه‌می بۆ میوانه‌كان به‌لێدانی سزا تۆمار كرد‌و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له نیوه‌ی دووه‌م ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو ، له خوله‌كی په‌نجاو سێ بریندان شاردۆنی فه‌ره‌نسی به تۆمار كردنی گۆلێك جیاوازیه‌كه‌ی له سوودی برێست كه‌م كرده‌وه .
له خوله‌كی حه‌فتاو چواریش فه‌ره‌نسیه‌كی دیكه كه‌ئه‌ویش ئیرڤین كاردۆنا بوو گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل له‌سوودی یانه‌ی لیۆن كۆتایی پێ هات و یانه‌كه جارێكی تر به‌شێوه‌ی كاتی پێشه‌نگی یانه‌كانی وه‌رگرته‌وه‌و كۆی خاله‌كانیشی گه‌یانده په‌نجاو پێنج خال یانه‌ی برێستیش تووشی سێزده‌هه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی سی‌و یه‌ك خاله‌و له پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
لیۆن سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر ستاد برێست تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.