Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:37

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ مامۆستا عه‌لى باپیر و کۆمه‌ڵى دادگه‌ری ده‌کات

مامۆستا عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵ ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌بێت له‌ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی تە‌حە‌دییاتی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی به‌كۆتا هاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ، پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و پارته‌كه‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌میان و‌ هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌  مامۆستا عه‌لى باپیر و سه‌ركردایه‌تیى تازه‌ و كادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ ده‌خوازم.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ گرنگى و پێویستیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌،  مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستانیش وه‌ك هێزێكى سیاسیى دیار، ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت و هه‌موومان پێكه‌وه‌ بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی تە‌حە‌دییاتی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە و‌ پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان، ته‌با و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/2/20

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.