Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:27

ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل روون دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


 ئەنجومەنی باڵای فەتوای هه‌رێمی كوردستان حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل روونکردەوە.
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت: دانانی ئه‌و تاوه‌رانه‌ دروسته‌، به‌ڵام به‌ مه‌رجى ئه‌و ستاندارو ڕێكارانەی‌ كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانی ئه‌م بواره‌  دیاریان كردوون دابنرێن و هیچ به‌رتیل و واسیته‌یه‌ك نه‌كرێت بۆ دانانی ئه‌و تاوه‌رانه.‌


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حوكمی دانانی تاوه‌ری ئینته‌رنێت و مۆبایل له‌ سه‌ر سه‌ربانی ماڵان و شوێنی نیشته‌جێبوون و باڵه‌خانه‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌ فه‌رمی نوسراوی كرد بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ ژماره‌ ( 537) له‌ به‌رواری 27/10 /2020  بۆ دڵنیا بوون له‌وه‌ی كه‌ ئایا ئه‌م تاوه‌رانه‌ زیانیان هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، تاوه‌كو به‌به‌رچاو ڕۆشنییه‌وه‌ فه‌توا له‌و باره‌یه‌وه‌ بدرێت، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌سوپاسه‌وه‌ به‌ ژماره‌ ( 326) له‌ به‌رواری 27/ 1/2021 وه‌ڵامی ئه‌نجومه‌نیان دایه‌وه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و بورجانه‌ به‌پێی ستانده‌ری ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیانه‌ داڕێژراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی (WHO) و (ITU) كه‌ دوو رێکخراوی جیهانین، وه‌ تا ئێستا زیانه‌كان دیاری نه‌كراوه‌و ده‌رنه‌كه‌وتوون و تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ و ده‌ر نه‌كه‌وتوون، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی دایه‌وه‌:

له‌ ئێستادا دانانی ئه‌و تاوه‌رانه‌ دروسته‌ به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌:

1- به‌ پێی ئه‌و ستاندارو ڕێكارانه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كانی ئه‌م بواره‌  دیاریان كردوون دابنرێن.

2- هیچ به‌رتیل و واسیته‌یه‌ك نه‌كرێت بۆ دانانی ئه‌و تاوه‌رانه‌.

3- هه‌روه‌ها پێویسته‌ ڕه‌چاوی عورف وعاده‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكرێت و تا بكرێت له‌ شوێنه‌ چۆڵه‌كان دابنرێت.

والله تعالى أعلم

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.