Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:10

لیژنه‌ی دارایی: رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ ده‌درێت

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه‌ دوای رێككه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر بوودجه‌ ده‌درێت.

سادق مه‌دلول سوڵتانی،ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ حكومه‌تی فیدراڵ و شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و پشكی له‌ بوودجه‌، گه‌یشتوونه‌ته‌ نیمچه‌ رێككه‌وتنێك.

هه‌روه‌ها گوتی: دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌ ره‌شنووسی بوودجه‌ له‌نێوان هه‌ردوولادا،له‌وانه‌یه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو،‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ بدرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.