بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بۆ ئەمشەو و سبەی شەممە راگەیاند:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: ئەمشەو ئاسمانى ناوچەکانى باکووری هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر و باران بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانى تر هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران.
وتیشی: پێشبینى دەکرێ سبەى شەممە لە بەیانى زووەوە باران بارین دەست پێ بکات لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم پاشان ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و ناوچەشاخاوییەکان و گەرمیان دەگرێتەوە هەروەها پێشبینى دەکرێ تێکەڵەی بەفر و باران لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى شاری سلێمانى ببارێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.