ئەمڕۆ هەینی، کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەشێوەی ئۆنلاین لە هوتێلی بایەریشێ هوڤ له شاری مونشنی ئەلمانیا بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەک سەرکردە، وەزیر و شارەزای دیاری وڵاتانی جیهان گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێک ده‌كه‌ن، لەوانەش بەهێزکردنی هاوپەیمانیی نێوان وڵاتانی سەر کەناری زەریای ئەتڵەسی و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە جیهانییەکان.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ، ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دیارترین بەشداربووانی کۆنفرانسەکەن.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی جیهانی بوو وه‌كو سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
بایدن به فه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ رێككه‌وتنی باریس سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا راگه‌یاند، گوتیشی ده‌بێت ئێران چالاكییه گێره‌شێویه‌كانی بۆ تێكدانی سه‌قامگیری رابگرێن. گوتیشی ئێمه پێویسته بۆ پێشبڕكێیه‌كی ماوه درێژ له‌گه‌ڵ چین ئاماده‌كاری بكه‌ین.
کونفرانسی ئاسایشی جیهان ئەمساڵ بەشێوەی ئونلاین دەبێت لە ژێر ئه‌م ناونیشانانه ده‌بێت کێ لە پشت نەبوونی روژئاوایە، نوێکردنەوەی هەماهەنگی ناو ناتۆ و بەره‌نگاربونەوەی پێشهاتە جیهانیەکان.
رەوشی ئاسایشی جیهان و کەشوهەوا و پرسە جیهانیەکان و پەتای کۆرۆنا بابەتە سەرەکیەکانی ئەم کۆنفرانسەن.
جێگای ئاماژەپێکردنە ساڵانی پێشوو بە فەرمی و لەسەر ئاستی باڵای هەرێمی کوردستان شاندی هەرێم بەشدار دەبوو پارساڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵا بەشداربوو لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان و سەرۆکى وڵاتان و سەروک وەزیرانی وڵاتانی جیهان کۆبووەوە بۆ ئەمساڵیش لەبەر پەتای کۆرۆنا کۆنفرانسی ئاسایشی جیهان بە بێ میوان بەرێوەدەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.