ئه‌مرۆ هه‌ینی نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی جیهان نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی كه نرخی ئه‌و كانزا به‌هاداره له ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت مانگی رابردوودا ده‌گاته نزمترین ئاست.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ هەینی نزمترین ئاستی به‌خۆوه بینی لە ماوەی زیاتر لە حەوت مانگدا، نرخی زێڕ سه‌دا دوو كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 1771 دۆلار و 16 سه‌نت فرۆشرا كه ئه‌وه نزمترین نرخی ئه‌و كانزا به‌هاداره‌یه له‌وه‌ته‌ی دووی مانگی حه‌وته‌وه كه به‌خۆوه‌ی نه‌بینیوه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، شاره‌زایان و پسپۆڕانی ئابووری تایبه‌ت به‌و كه‌رته، پێیان وایه، نرخەکان دوای گەیشتن بە پاڵپشتی تەکنیکی بە 1760 دۆلار گەڕانەوە، بۆیە هەندێک چاکبوونەوە ده‌بینن، بەڵام ئەوەشیان زیاد کرد کە زێڕ بەردەوام دەبێت لەژێر فشاردا بەهۆی گەشبینی لە چواردەوری چاکبوونەوەی ئابووری جیهانی و داتای بەهێزی ئابووری و گەڕانەوەی زیاتر و دۆلارێکی جێگیر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.