بەرەچاوگرتنی رێکارو رێنماییە تەندروستیەکان و خۆپارێزی، ئیڤێنتێکی هەمەچەشن و هەمەرەنگ لە رۆژی جیهانیی ئافرەتان، لەهەولێر سازدەکرێ .
ئیڤێتەکە بەسەرپەشتی خانمە هونەرمەندی سترانبێژ رۆژین رێکدەخرێت و ستاف گروپێکی کارامە بەڕێوەی دەبەن.
دەربارەی ئڤێنتەکە رۆژێن خان دەڵێت"ئیڤێننتەکەمان چەشنی فیستڤاڵێکە ، بەشداری کارامەی ئافرەتی کورد لە رۆژی جیهانی ئافرەتان دەخاتە روو، بۆ ئەمسااڵیش خانمە قارەمانێکی کوردمان کردۆتە سیمبوولی فیستیڤاڵەکە ، کە ئەویش خانمە قارەمان لەیلا ڤاسمە".
ههروهها وتی " فیستیڤاڵەکەش چەندین بڕگە و بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێ لەوانە..وەرزش و ماراسۆنی ئافرەتان،لە پارکی سامی عەبدولرەحمان ، وەک هێمایەک بۆ گرنگی وەرزش لە ژیانی رۆژانە و تەندروستپاڕێزی،پیاسەیەکی ئافرەتانە بۆ شەقام و بازاڕی ئیسکان ، کەشەقام و بازاڕێکی قەشەنگە بەڵام بەشداری ئافرەتی تێدا کەم،
چاڵاکی درەخت چاندن و خاوێنکردنەوەی ژینگە ، وەک هەوڵێک بۆ پشتگیری کەرتی گەشتیاری وکرنگیدان بە خاوێنی ژینگە".
چاڵاکی تر بریتیە لە کردنەوەی پیشانگای شێوەکاری خانمانە و نمایشی فیلم و شانۆ و سەما و پیشانگای جۆراوچۆری کاڕی دەستی ئافرەتان ومۆسیقا وگۆرانی فاشێونی جلوبەرگی کوردی ئافرەتان و پیشانگای کاری دەستی ۱۰ کجی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن ناوەندیگەشەپێدانی کۆردۆنیا وبەرنامەی جۆراوجۆر . لەهەمووی گرنگتر بەخشینی دیاری تایبەت بە ۱۰ ماڵە خانەوادە ی شەهید و دانانی سندوقێکی هاوکاری تایبەت بە پشتگیری وهەندانی ماڵباتی شەهیدان ..
لەهەولێر..ئیڤێنتێکی هەمەچەشن له یادی رۆژی جیهانی ئافرهتان ساز دهکرێت
ئیڤێتەکە بەسەرپەشتی خانمە هونەرمەندی سترانبێژ رۆژین رێکدەخرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.