محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق، پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمى کوردستان کرد.
ئەمرۆ پێنجشەممە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق بڵاویكردهوه، لە دیدارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و شاندی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنیەکانی وڵات کرا، لەگەڵ پرسی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 و تەئکید کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستور کە دەبێت دادوەری هەموان بێت و جەختیش لەسەر دادوەری لە دابەشکردنی داهاتەکان بەسەر رۆڵەکانی گەلی عێراقدا کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.