Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:20

نێچیرڤان بارزانى: له‌ دۆخى ئەمڕۆی کوردستاندا، چاوەڕێی ڕۆڵی کاریگەر لە یەکێتیى لاوانى دیموکراتى کوردستان و گەنجان بەگشتى دەکەم

کوردستان TV
#7
100%

جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان یادى دامەزراندنى (ی.ل.د.ك)  پیرۆز ده‌كات، رایگه‌یاند: یەکێتیى لاوانى دیموکراتى کوردستان خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەری و خەباتێکی نەپساوە و کۆکەرەوەی توانا و بەهرەکانی لاوانی کوردستان بووە.

(٦٨)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیى لاوانى دیموکراتى كوردستان لە هەڤاڵان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت، ئەنجومەنی سەركردایەتى و كادیران و ئەندامانی یەکێتیى لاوانى دیموکراتى کوردستان و سەرجەم لاوانی ئازیزی كوردستان پیرۆز دەكەم، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

یەکێتیى لاوانى دیموکراتى کوردستان خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەری و خەباتێکی نەپساوە و کۆکەرەوەی توانا و بەهرەکانی لاوانی کوردستان بووە، جگە لە بەخشینی چەندین شەهیدی قارەمان، كۆمه‌ڵێك سەرکردە و تێکۆشەری لێهاتووی پێشکەش بە كوردستان كردووه‌. لاوان سامانی نەتەوەیی و نیشتیمانین، توێژێکی گرنگ و کاریگەری گۆڕانکاری و گەشەسەندنی كۆمەڵگەن، کار و خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنییان بەرز دەنرخێنین.

له‌ دۆخى ئەمڕۆی كوردستاندا، چاوەڕێی ڕۆڵی کاریگەر لە یەکێتیى لاوانى دیموکراتى کوردستان و گەنجان بەگشتى دەکەم لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هەستی بەرپرسیاریه‌تی، لەگەڵ بڵاوکردنەوە و بەهێزکردنی بنەماکانی لێبوردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان.

ده‌توانن ڕۆڵی کارایان هەبێت لە هاندان و پشتیوانیکردنى لاوانی بەهرەدار و لێهاتوو، پتەوکردنی هەستی بڕوابەخۆبوون و پشتبەخۆبەستن و گیانی هاوکاری و کاری خۆبەخشی لەنێو لاواندا، هەروەها هاندان و پشتیوانیکردنی هەموو لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی کوردستان، بۆ یەکڕیزی و ئاشتی و تەبایی لە کوردستاندا.

لاوان ئایندەن، وێڕاى سوودوەرگرتن لە ئەزموونی نەوەکانی پێش خۆیان، گرنگە بە دیدێکی نوێخواز و داهێنەرانە و میکانیزمی نوێى سەردەمیانەوە، خەباتی ڕێکخراوەیییان ئاراستە بکەن بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگە بە لاوانی بەتوانا و بەرهەمهێن.

سڵاو بۆ گیانی پیرۆزی شەهیدانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم شەهیدانى کوردستان.

نێچیرڤان بارزانى
جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان
١٨/٢/٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.