لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به بودجه له ڕێككه‌وتنی كۆتایی نزیكبوونه‌ته‌وه و پێشبینیش دەکات هه‌فته‌ی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراق له زاری ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه: ڕێككه‌وتنه‌كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولایه سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای بودجه‌ی دووهه‌زارو بیست و یه‌كی عێڕاق ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشبینی دەکات هه‌فته‌ی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.