Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:56

پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی ماڵی شه‌هیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیمی کرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 2021.2.18، دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگاری هه‌ولێر و سوێندی یاسایی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌یاوه‌ری ئیبراهیم شێخه‌ڵا، قائمقامی قه‌زایی شه‌قڵاوه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ردی شه‌قڵاوه‌، سه‌ردانی ماڵی شه‌هیدی ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم)ی كرد و له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.

شه‌هید مامۆستا ئیبراهیم سه‌باح، له‌دایكبووی ساڵی 1981ـه‌ وخه‌ڵكی شه‌قڵاوه‌یه‌، خێزاندار بوو و باوكی دوو منداڵه‌، ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ مامۆستایه‌ و له‌ قوتابخانه‌ی سۆركی بنه‌ڕه‌تی له‌شه‌قڵاوه‌ یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر بوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان، له‌كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان به‌ ته‌زووی كاره‌با له‌سه‌ربانی قوتابخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و بوو به‌ شه‌هیدی ئاڵای كوردستان.

3322

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.