له شاری قودس یه‌كه‌م به‌فری وه‌رز باری و هاووڵاتییان به جۆش و خروشه‌وه پێشوازییان لێ‌كرد.
به‌فربارین كه له كاته‌كانی پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ زیادی كرد له كاته‌كانی ئێواره‌دا، خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراوی سپی كرد.
دانیشتوانی قودس، به هۆی جۆش و خرۆشی بارینی به‌فره‌وه‌كه، كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و چوونه كۆڵانه‌كان.
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شام له شاری دێرین كه مزگه‌وتی ئه‌قسای لێیه گردبوونه‌وه و شه‌ڕه به‌فریان كرد.
هه‌ندێك له شۆفێران به‌بێ گوێدانه مه‌ترسیی، به ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه خلیسكه نمایشی دریفتیان ئه‌نجامدا.
قودس كه 630 مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه، دوایینجار له كانوونی دووه‌می 2019دا به‌فری لێ باری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.