Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:38

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا: هێرشه‌ مووشه‌کییه‌که‌ی سه‌ر هه‌ولێر بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

نێد پرایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاشكرای كرد كه‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه‌.

نێد پرایس له‌ میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین ره‌وشی دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر كرد.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نێد پرایس باسی له‌وه‌ كرد كه‌ دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقیش له‌ نزیكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ ئاشكراكردنی به‌رپرسیاران.

گوتیشی: ''به‌دڵنیایییه‌وه‌ پلانی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌مان ناخه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام گونجاوه‌ بڵێم كه‌ ئه‌وه‌ ده‌ره‌نجامی ده‌بێت بۆ ئه‌و گرووپه‌ی به‌رپرسه‌ له‌وه‌''.

 دوێنێ گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، جین ساكی رایگه‌یاندبوو كه‌ حكوومه‌تی ئه‌مریكا مافی خۆیه‌تی له‌ كاتی گونجاو و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ بداته‌وه‌.

شایانی باسه‌  شه‌وی 15ی ئه‌م مانگه‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر كران.

دواتر گرووپێك به‌ناوی ''سه‌رایا ئه‌ولیا ئه‌لده‌م'' كه‌ پێشتر ناوی له‌و كردانه‌دا نه‌بیستراوه‌ كه‌ له‌ عێراق ئه‌نجامدراون، ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرت.

دوای رووداوه‌كه‌ش له‌ هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تییدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گرووپه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران له‌ پشت هێرشه‌كه‌وه‌ن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.