مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به بۆنه‌ی (68) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئاواته‌خوازین وه‌ك بارزانیی نه‌مر فه‌رموویه‌تی: لاوان شووره‌ی پۆڵایینن، بۆ له‌مه‌ودواش به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه كاروبار و چالاكییه‌كانتان رابپه‌ڕێنن و رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ری خۆتان ببینن .
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ..
به‌ڕێزان/ سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان..
له (68)ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ئێوه و كادیر و ئه‌ندامانی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م لاوانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئاواته‌خوازین وه‌ك بارزانیی نه‌مر فه‌رموویه‌تی: لاوان شووره‌ی پۆڵایینن، بۆ له‌مه‌ودواش به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه كاروبار و چالاكییه‌كانتان رابپه‌ڕێنن و رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ری خۆتان ببینن و، له هه‌وڵ و كۆششه‌كانتان سه‌ركه‌وتوو بن و ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ توێژی لاوان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنن.
یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، رێكخراوێكی دێرین و گرنگی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانه، رۆڵی كاریگه‌ری ھه‌بووه له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و له ئێستاشدا به ھه‌مان گیانی به‌رپرسانه و دڵسۆزانه به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی هێز و تواناكانی سه‌رجه‌م لاوان و ره‌خساندنی زه‌وینه و پانتایی كار و چالاكییه‌كانیان و پشتیوانیكردنی خواست و ویست و به‌هره‌كانیان و پێگه‌یاندنی سه‌ركرده‌و كادیر و كه‌سایه‌تی لێهاتوو بۆ خزمه‌تكردنی وڵات و گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش رۆڵی شیاوی خۆی بینیوه بۆ خزمه‌تكردنی خواست و ویست و ئامانجه ره‌واكانی لاوان.
له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به گشتی و توێژی لاوانه به تایبه‌تی، كه به گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه له هه‌وڵ و كۆششه‌كانتان به‌رده‌وام بن بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
جارێكی دیكه به‌و بۆنه‌یه‌وه پاڵپشتیی ته‌واوی خۆمان بۆ ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ بن و به‌ره‌وپێش بچن بۆ به‌دیهێنانی گشت ئامانجه‌كانی لاوانی ئازیزی كوردستان.
له 18ـی شوباتدا، سڵاو له (68) ساڵ خه‌باتی نه‌پساوه و، (68) ساڵ ته‌مه‌نی پڕ شكۆ و به‌خششی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان..
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
18ـی شوباتی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.