مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، به‌بۆنه‌ی (68) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند كه تیایدا هاتووه ..
به‌ڕێزان/ سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانی لیژنه‌كانی راپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان..
ئه‌مڕۆ، رۆژی قوتابیانی كوردستان و (68)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه، له‌و رۆژه‌دا یادی رێكخراوه‌یه‌كی كۆڵنه‌ده‌ر و به‌رهه‌مهێن ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و رێكخراوه پیشه‌ییه‌ی، كه قوتابیان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان شانازی به خه‌بات و ده‌سكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن.
یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی نه‌مر سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ شانازی كاركردنیدا توانیویه‌تی به به‌رنامه و پلانی رێك‌وپێك به‌درێژایی قۆناغه‌كانی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان رۆڵی شیاو و گرنگی خۆی بگێڕێ و به چرای زانست و پێشكه‌وتن مێژوویه‌كی شكۆمه‌ندانه و رۆشن بۆ خۆی و سه‌رجه‌م توێژی قوتابیان تۆمار بكات.
یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له روانگه‌ی په‌یام و چالاكییه‌كانیدا سه‌نگه‌رێكی دیكه‌ی ره‌وا و گرنگی رۆڵه خوێن گه‌رمه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمان له‌و پێناوه‌شدا ده‌یه‌ها سه‌ركرده‌وكادیری لێوه‌شاوه و دڵسۆزی پێگه‌یاندووه...
ئه‌مڕۆش له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، رۆڵ و سه‌نگی ئێوه‌ی قوتابیان شانبه‌شانی تێكڕای چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان زۆر گرنگ و كاریگه‌ره بۆ داكۆكیكردن له ده‌سكه‌وته‌كانمان و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و ئه‌زموونه، بۆیه پێویسته به هه‌موولایه‌ك هه‌وڵ و كۆششمان یه‌كبخه‌ین بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی رۆشنتر.
به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه وێرای پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ پلان و كار و به‌رنامه‌كانتان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و سه‌رجه‌م كادیر و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌تان و تێكڕای قوتابیانی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌موو كات له كاروچالاكی و هه‌وڵ و كۆششه‌كانتان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و به‌رپرسانه به‌رده‌وام بن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ توێژی قوتابیان به‌ده‌ست بێنن.
سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ی له رێگای سه‌روه‌ری و سه‌رفرازی یه‌كێتیه‌كه‌تان و مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان گیانیان به‌خشی..
سڵاو له(68)ساڵه‌ی دامه‌زراندن و خه‌باتی به‌رده‌وامی یه‌كێـتی قوتابیانی كوردستان..
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
18ـی شوباتی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.