Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:07

سعوودیه‌ هه‌شت مزگه‌وت به‌هۆی کۆرۆناوه‌ داده‌خات

کوردستان TV
100%

بۆ پاراستنی ته‌ندروستی نوێژخوێنان، سعوودیه‌ هه‌شت مزگه‌وتی داخست.

وه‌زاره‌تی كاروباری ئیسلامی و بانگه‌واز و ئیرشادی سعوودیه‌، ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند كه‌ هه‌شت مزگه‌وتی له‌چوار ناوچه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی داخستووه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رپرسانی سعوودیه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ 10‌ حاڵه‌تی كۆرۆنا له‌نێو نوێژخۆینانی ئه‌و مزگه‌وتانه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌.

به‌رپرسانی سعوودیه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ تێكڕای ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا داخراون، ژماره‌یان 87 مزگه‌وته‌و 70 مزگه‌وتیش له‌وانه‌ی كه‌ داخرابوون، دوای  گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ خۆپارێزییه‌كان، له‌ئێستادا كراونه‌ته‌وه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.