جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پرسهنامهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو دكتۆر ئارام باڵەتایی كرد و رایگهیاند: كۆچكردوو گەنجێكی لێھاتوو و پەرلەمانتارێكی چالاك و خۆشەویست بوو لەدەستدانی جێگەی ئەسەفی ھەمووانە.
بەڕێزان خێزان و بنەماڵەی كۆچكردوو دكتۆر ئارام باڵەتیی
بەڕێزان ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق
هەواڵی كۆچی دوایی د. ئارام باڵەتیی وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، خەمبار و نیگەرانی كردین، بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و بەشداری خەمتانم.
كۆچكردوو گەنجێكی لێھاتوو و پەرلەمانتارێكی چالاك و خۆشەویست بوو لەناو هاوڕێ و هاوكارانی، لەدەستدانی و ژیانئاوایی كردنی جێگەی ئەسەفی ھەمووانە.
خوای گەورە كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری و دڵنەواییش بەكەسوكار و ھاڕێیان و دۆستانی ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.