مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی د. ئارام باڵهتهیی پهرلهمانتاری پارتی لهپهرلهمانی عێراق، پرسەنامەیهكی سهرهخۆشی بڵاوكردهوه، رایگهیاند: د.ئارام باڵەتەیی گەنجێکی دڵسۆز و شارەزا و پسپۆری بواری یاسا بوو، وەك پەرلەمانتارێكی لێهاتوو و چالاك رۆڵێكی دیار و كاریگەری هەبوو.
بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(د.ئارام باڵەتەیی)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەندام و گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتیمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەڤاڵی تێکۆشەر (د.ئارام باڵەتەیی)مان بیست. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و كەس وكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و ھاوپیشە و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.
(د.ئارام باڵەتەیی)گەنجێکی دڵسۆز و شارەزا و پسپۆری بواری یاسا بوو، وەك پەرلەمانتارێكی لێهاتوو و چالاك رۆڵێكی دیار و كاریگەری هەبوو لە داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلەكەمان لە پەرلەمانی عیراق. ناوبراو کوڕی ھەڤاڵ و پێشمەرگە و کادیری دڵسۆزی پارتیمان (ناجی باڵەتەیی)بوو کە بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا بەکارەساتێکی دڵتەزێن ماڵئاوایی لە ژیانکرد و، ھەموو لایەکمانی خەمبار و دڵتەنگکرد.
هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵان و هاوكار و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواکارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای كۆچكردووانیش بەهەشتی بەرین بێت...
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
17ـی2ـی2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.