سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: پرسە و سەرەخۆشیی له کەسوکاری قوربانییەکان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: زۆر خەمبار بووم بە هەواڵی ئاگركه‌وتنه‌وه له کەمپێكی خوشک و برا ئاوارەکانی ئێزیدی لە زاخۆ، كه به‌داخه‌وه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی باوک و کوڕ و کچێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە. پرسە و سەرەخۆشیی له کەسوکاری قوربانییەکان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ڵێت: لەگەڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د قسەم کرد و ڕامسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی کامپەکە. بەردەوام دەبین لە پاراستن و هاوکاریکردنی پەنابەر و ئاوارەکانی کەمپەکان، تا ئەو کاتەی خۆبەخشانە و بە سەربەرزی دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.