فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ كۆچی دوایی د. ئارام باڵهتهیی پهیامێكی هاوخهمی ئاراستهی بنهماڵهی كۆچكردووه و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دهكات.
بەداخەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەندام و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوڕێمان د.ئارام باڵەتی کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە ، وەک فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لەخێزان کەسوکار و ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دەکەین.
هاوبەشی خەم و پەژارەتانین، لەخوای گەورە داواکارین کاکە ئارام بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بەهەموو لایەک بدات
انا لله وانا الیە الراجعون
فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
2021/2/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.