Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:30

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ئارام باڵه‌ته‌یى ده‌کات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/2/17  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ  زانا عه‌زيز له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ئارام باله‌ته‌يى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و گوته‌بێژى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، هاوسۆزى و هاوخه‌مي قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى.

به‌ڕێزيان خه‌مى له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ئارام باله‌ته‌يى به‌ خه‌مى خۆيان زانى و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێ و هاوكارانى و هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ زانا عه‌زيز، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مي  نێچيرڤان بارزانى و هه‌موو ئه‌و پشتگيرى و چاودێرييه‌ى له‌ ماوه‌ى نه‌خۆشكه‌وتنيدا پێشكه‌شيان كرابوو، دووپات كرده‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.