Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:38

سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان په‌یامێکی هاوخه‌می ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی د. ئارام باڵه‌ته‌یی ده‌کات

کوردستان TV
100%


به‌هۆی كۆچی دوایی د. ئارام باڵه‌ته‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌په‌یامێكدا سه‌ره‌خۆشی خۆیان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری و هاورێ و هاوكارانی ده‌كه‌ن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌یان: 
پەیامی هاوخەمی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ کۆچی دوایی د.ئارام باڵه‌ته‌یی
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (د.ئارام ناجى باڵه‌ته‌یی)، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق و گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق-مان بیست، كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسى نه‌گریسی كۆڕۆنا كۆچی دوایى كرد.
بەم بۆنە خەمناکەوه‌ پرسەو هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکاری و هاوڕێ و هاوكارانی دەکەین و لەخودای گەوره داواکارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبرو ئارامی بەخانه‌واده‌و کەسوکاری ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه راجعون"
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.