Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:49

دیزاینی مۆزەخانەی هاوچەرخی هەولێر تەواو بوو

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە پێنج هەزار شوێنی شوێنەوار هەیە
کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند "دیزاینی مۆزەخانەی هاوچەرخی پایتەخت (هەولێر) تەواو بووە كە یەكێك لە شاكارە تەلارسازییەكان لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و جگە لە هەولێر دەتواندرێت بۆ هەموو هەرێمی كوردستانیش سوودی لێ وەربگیرێت، لەبارەی ژمارەی شوێنە شوێنەوارەكانی كوردستانیش دەڵێت زیاتر لە پێنج هەزار شوێنی شوێنەواریمان هەن و بۆ راكێشانی گەشتیاری بیانی و دەوروبەر لە پلانماندایە پەرەی زیاتر بەو سێكتەرە بدەین".
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی ژمارەی شوێنەوارەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە پێنج هەزار شوێنی شوێنەواریمان هەیە، بەڵام بە داخەوە ئەو خاكە دەوڵەمەندە بە شوێنەوار، تاوەكو ئێستا نەتواندراوە بۆ راكێشانی گەشتیاری بیانی و دەروروبەر و تەنانەت گەشتیاری ناوخۆش سوودی لێ وەربگیرێت، لەبەر ئەوەی شوێنە شوێنەوارییەكان زۆربەیان دوورەدەستن و لە دووری شارەكانن و پێویستیان بەوەیە رێگە و خزمەتگوزارییان بۆ ببردرێت تاوەكو گەشتیار بتوانێت سەردانی ئەو شوێنانە بكات، یەكێكیش لە راسپاردەكانی كۆنفرانسەكەمان ئەوەیە بۆ پەرەپێدان ئەو سێكتەرە رێنمایی تایبەت دەربكات".
لەبارەی دروستكردنی مۆزەخانەی هاچەرخی هەولێر، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێ" مۆزەخانەی هاوچەرخی پایتەختی كوردستان (هەولێر) دیزاینەكەی تەواو بووە و لیژنەیەكی تایبەتمەندیش لە ئەندازیارانی تەلارساز و ئەندازیارانی شارستانی و هەموو بوارەكانی تری ئەندازیاری لە دوا قۆناغەكانی وەرگرتنی ئەو دیزاینەین، بە چوونە بواری جێبەجێكردنەوەوە یەكێك لەو شاكارە تەلارسازیانە دەبێت كە لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت و بۆ هەموو هەرێمی كوردستانیش دەتواندرێت سوودی لێ وەربگیرێت". 
لەبارەی كەلوپەلە مێژووییەكانی مۆزەخانەی هەولێر گوتی" پارچە و كەلوپەل و شوێنەواری یەكجار زۆری تێدایە، بەڵام بەهۆی بچووكی شوێنەكەیەوە وەكو پێویست نەتواندراوە سوودی لێ وەربگیرێت و لە مانگی سێ هەوڵ دەدەین لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە شوێنەوار لەگەڵ شوێنەوارناسانی كوردستان و شارەزایان نەخشەرێگەیەك  بۆ پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دابنێین".
 ژێده‌ر - راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.