Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:23

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت له‌ 64 دۆلار نزیک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ ئه‌مریكا كه‌ گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ جیهاندا، ​​​به‌هۆی سه‌رماوسۆڵه‌وه‌.

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 63 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌،‌ 63 دۆلار و 63 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 63 دۆلار و 35 سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی به‌رزبۆوه‌وه‌ و به‌ 63 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌ هه‌مان كاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ 60 دۆلار و 42 سه‌نت فرۆشرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.