Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 07:43

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان: دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی قورس دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکاریی تەواو بۆ پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر کراوە و لە ئێستادا تەندەریشی بۆ ئامادە کراوە و هەروەها دیزاینیشی بۆ کراوە، تەنھا ماوە دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، کە بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی ژاپۆنی دروست دەکرێت.

ئاری ئەحمەد،  بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لە ماوەی ڕابردوودا گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی راوێژکاری ئەنجام درا، بۆ ئەوەی بابەتی دیزاینکردنی پڕۆژەی ئاوی قورسی هەولێر ئامادە بکات و ئێستاش ئەوە ئامادە کراوە و گەیشتینە قۆناغی تەندەرین، کە ئەویش ئامادەیە و تەنھا ماوە رابگەیەندرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بۆیە ئێستا کارەکانی تەواو بووە و ئەمساڵ دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ده‌شڵێت: 300 ملیۆن دۆلار لەسەر قەرزی ژاپۆنی بۆ پڕۆژەکە خەرج کراوە و سەرەتا یەک لەسەر ھەشتی جێبەجێ دەکرێت، کە 75کم ئاوەڕۆیە و یەک لەسەر ھەشتی وێستگەی خاوێنکردنەوەی ئاوەکەیە، کە پێی دەگوترێت پڕۆژەی ئاوی قورسی ھەولێر و تا پڕۆژەکەش تەواو دەبێت، سێ ساڵ دەخایەنێت.

ئەم پڕۆژەیە، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی شاری ھەولێر و ئەو ئاوەی کە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت، جارێکی دیکە خاوێن دەکرێتەوە و بەکار دەھێندرێت بۆ پارک و باخچەکان و، ئاوەڕۆکانیش بە شێوەیەکی سەردەمی دروست دەکرێن، بۆیە پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژییە بۆ شاری ھەولێر و سوودێکی زۆری ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.