Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 04:49

سه‌رکرده‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی به‌ چه‌کی بێده‌نگ له‌ به‌غدا کوژرا

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی رایگه‌یاند، سه‌ركره‌یه‌ك له‌ گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق به‌ سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خه‌زعه‌لی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا.

ئه‌فسه‌رێك له‌ پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له‌ ناوچه‌ی شوعله‌ باكووری رۆژئاوای به‌غدا ته‌قه‌یان له‌ سه‌ركرده‌ له‌ عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، محه‌مه‌د شه‌ممه‌ری كرد.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگه‌یاند، چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان به‌ چه‌كی بێده‌نگ ته‌قه‌یان له‌ محه‌مه‌د شه‌ممه‌ری كرد.

راشیگه‌یاند، له‌ ئاكامی ئه‌و رووداوه‌دا، شه‌ممه‌ری كوژرا.

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ دوای رووداوه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد.

تاوه‌كو ئێستا گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق هیچ راگه‌یاندراوێكی له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.