Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:49

پلاسخارت: ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی ھەولێر دەکەین

کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كران و له‌ئه‌نجامیشدا چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانی، له‌مباره‌یه‌وه‌ پلاسخارت ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی كرد.

نوێنەری یەکگرتووکان لەعێراق رایگەیاند: هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر هه‌وڵێكه‌ بۆ نانه‌وه‌ی توندوتیژی و تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی  كوردستان وعێراق، بۆیە جەخت دەکەنەوە لەهاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بۆ پێشكه‌شكردنی هاوکاری لەسەرجەم بوارە جیاوازەکان.

جێنین ھێنس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتارێکی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و رایگه‌یاند: ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی دوێنێ شەوی ھەولێر دەکەین  و ئەو هێرشە ھەڕەشەیەکی راستەقینە لەسەر سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەماھەنگی بەغدا و ھەولێر بۆ رادەستکردنی تاوانباران بە دادگا گرنگییەکی زۆری ھەیە لە ئێستادا بۆیە دووبارە جەخت دەکەینه‌وه‌ کە پەیوەندیی ئەرێنی و سەقامگیر لە نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و ھەرێمی کوردستان زۆر پێویستە بۆ سەقامگیری هه‌موو ووڵات.

نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان روونیشیكرده‌وه‌، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق پێداگری له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژرادنێكی پاك و پێگه‌رد ده‌كه‌ن و له‌هه‌مان كاتدا پێداگری له‌‌وه‌ده‌كه‌ن‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.

باسی لەوەشکرد، حكومه‌تی عێراق پلانی داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كانی هه‌یه‌ و ده‌بێت عێراق دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.