Erbil 9°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 20:49

وەزیری تەندروستی هه‌رێم: ئەگەری تەشەنەسەندن و زۆری ژمارەی تووشبوان لە ئارادایە

وەزیری تەندروستی هه‌رێم
کوردستان TV
100%


وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا  لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگه‌یاند: لە عێراق ڕێژەی تووشبوون دوو بەرانبەر بووەتەوە و ئەگەری تەشەنەسەندن و ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستانیش هەیە.

د. سامان بەرزنجی  وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ئەو ڕێکخراوە جیهانییانە لە بوارەکانی دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان ڕۆژانە بەردەوام لەگەڵمان لەسەر هێڵن و بە شێوەی زانستیانە لەسەر ئاستی جیهان شیکاری دەکەن و لەگەڵمان لە پێوەندیدان و بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەن.

گوتیشی: ئێمە دەستخۆشییان لێ دەکەین و لەگەڵ ئەوەش چەندین داواکاری و پێشنیازی داهاتوومان خستووتە ڕوو و داوامان کرد لە داهاتوودا ڕۆڵی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی زیاتر بێت بۆ دابینکردنی پێکوتەی کۆرۆنا کە ئێستا دابینکردنی پێکوتەی کۆرۆنا لە زۆر وڵاتان دەستی پێ کردووە و لە هەرێمی کوردستانیش لەڕێگەی دامەزراوەی نیودەوڵەتیی کۆڤاکس کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەشێکی سەرەکیی ئەم ئاژانسەیە، دەبێ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕۆڵێکی بەرچاوتر ببینێت بۆ ئەوەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان و قەیرانی ئابووری و دۆخی پەتاکە و ئەگەری بەرزبوونەوەی تووشبوانی پەتاکە لەبەرچاو بگرن، چونکە لەم ڕووەوە هەرێمی کوردستان تایبەتمەندیی خۆی هەیە.

د. سامان بەرزنجی  له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا راشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوی تەندروستی بەڵێنییان داوە کە لەڕووی دابینکردنی پێکوتەی کۆرۆناوە، پشکی هەرێمی کوردستان لە ئاستی عێراقدا لەبەرچاو بگرن.

ئاماژەی بەوەش دا: هەروەک دەزانن ئێستا ڕێژەی تووشبوون بە پەتاکە لە ئاستی عێراقدا دوو بەرانبەر زیادی کردووە و پێشبینی و ئەگەرەکان ئەوە دەردەخەن کە تەشەنەسەندن و ژمارەی تووشبوان دیسان دەست پێ بکاتەوە و لێرەوە لەڕێگەی دامودەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە کە ڕۆڵی بەرچاویان لە کوردستان هەیە، ئێستاش زۆر پێویستمان بە هاوکاری و پاڵپشتیی ئەوان هەیە کە لەبارەی پەتاکەوە هۆشیاریی زیاتر بدەنە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و خۆیان لە بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆ بەدوور بگرن و بەکارهێنانی دەمامک وەک ڕەوشتێکی ئێستای هەموو جیهان لەبەرچاو بگرن، چونکە بەرکارهێنانی دەمامک گرنگترین ڕێکارە بۆ دوورکەوتنەوە لە تووشبوون .

وەزیری تەندروستی ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: ئێمە لە هەرێمی کوردستان جیا لە بوونی پەتای کۆڤید 19، زۆر بە وردی چاودێریی زنجیرە و جۆری نوێی پەتای کۆۆرنا دەکەین و هەر حاڵەتێکی گومانلێکراوی بەدی بکرێت، ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین و هەرێمی کوردستان لەمبارەوە هەم لەڕووی ئامێر و هەم لەڕووی هێزی مرۆییەوە توانای باشی هەیە و لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش لەم ڕووەوە هەماهەنگی ڕۆژانەمان هەیه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.