Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:42

120 ئەندامی کۆنگرێس داوایان له‌ بایدن کردووە نەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران

کوردستان TV
#11
100%

رەحیم رەشیدی/ واشنتۆن..  120 ئەندامی كۆنگرێس، سەربە كۆمارییەكان، لە نامەیەكدا داوایان لە سەرۆك بایدەن كردووە نەگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێران.

 

لە ڕوانگەی واژوكەرانی نامەكەوە دەقی سەرەكی ڕێككەوتنەكە خاڵی لاوازی بەرچاوی تێدایەو پێویستە بەر لە گەڕانەوەی ئەمریكا بۆ ئەو ڕێكەوتنە، پێداچوونەوەی پێدا بكرێت.

‎ئەو 120 ئەندامەی كۆنگرێس پێیان وایە ڕێككەوتن نابێتە ڕێگر لەبەردەم ئێران دا بۆ ئەوەی دەستی بە چەكی ناوكی ڕانەگات، بەڵكو ئێران لە ڕێگای ڕێكەوتنەوە هەوڵ دەدات دەستی بە چەك و پارەیەكی زۆر بگات.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.