لە گەڕی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، یانەی بارسێلۆنا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی سیڤیلیەی میوانداری دۆڕا.
یاریزانانی هەردوو تیپ بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو لە خولەكی بیستوپێنجدا، جولێس كۆندێی فەڕەنسی بەربەستی بەرگریكارانی بارسای بڕی و گۆڵێكی بۆ سیڤیلیە تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە بە پێشكەوتنی میواندارەكان تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوپێنجیش، ئیڤان ڕاكیتیچی كڕواتی گۆڵی دووەمی سیڤیلیەی لە بەرامبەر تیپی پێشووی خۆی بەدەستهێنا، لە یاری گەڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی و لە سێی مانگی داهاتوو، بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی میوانداری سیڤیلیە دەكات .
سیڤیله سهرکهوتنی بهسهر بارسێلۆنا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.