Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:41

ئەمڕۆ یارییەکانی خولی نایابی کوردستان جارێکی دیکە دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%


دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، ڕكابەریيەكانی خولەكە بۆ ماوەی دوو هەفتە وەستا، ئەمڕۆ یاریەكانی خولی نایابی كوردستان جارێكی دیكە دەستپێدەكاتەوەو سێ‌ یاری لە گەڕی هەشتەمی قۆناغی دووەم بەڕێوەدەچێت.
لە شاری هەولێر، یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی برایەتی میوان و هاوشاریەكەی دەبێتەوە، لە شاری سلێمانیش یانەی نەورۆز میوانداری یانەی زاخۆ دەكات، هاوكات یانەی دهۆك دەبێتە میوانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر، سبەی هەینی ململانێكانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی كوردستان درێژەی دەبێت و چوار یاری دیكە لە یاریگا جیاجیاكان سازدەكرێت، لە سۆران یانەی سۆران میوانداری یانەی شێروانە دەكات و یانەی چەمچەماڵیش ڕووبەڕووی یانەی سیروانی نوێی میوانی دەبێتەوە.
 هەروەها یانەی هەندرێن یاری لەگەڵ یانەی دەربەندیخان دەكات و لە شارۆچكەی سەڵاحەدینیش یانەی ئارارات لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەكات، سەرجەم یاریەكان لە كاتژمێر دوو و سیی خولەكی دوای نیوەڕۆ ئەنجامدەدرێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.